تبلیغات
نیشتمان

ئازاری نیشتمانی من بارانێکه‌. تاڵترین هه‌وری له‌ منا ئه‌ڕوێ! (م.م)

بڵێم چی دڵ که‌ تۆی ده‌ وێ

تاریخ:سه شنبه 8 فروردین 1391-19:40

بڵێم چی دڵ که‌ تۆی ده‌ وێ

 

هه‌ واڵه‌ هات له‌ کۆی شه‌ وێ

خـه‌ یا ڵـه‌ دێـتـه‌ دی لـه‌  وێ

چه‌ مت ده‌ دا شه‌ به‌ ق به‌ وێ

دڵت ڕه‌ قه‌ و که‌ حه‌ ق که‌ وێ

بـڵێـم چی دڵ که‌ تـۆی ده‌ وێ

 

که‌ دێـیه‌ ئه‌ م  حـه‌ شا ره‌ یه

ده‌ که‌ ی به‌ چا و ئیـشاره‌ یه

مژۆت که‌ شـیری چـا ره‌ یه

بـرۆت چ رێـک قه‌ تا ره‌ یـه‌

بـڵـێم چی دڵ که‌ تـۆی ده‌ وێ

 

لـه‌ گه‌ ڵ ده‌ ما ر و دیــنمـی‌

لـکـا وی  خـوێـن و تــیــنـمی

تـکـا وی  ئـا وی  ژیــنـمی‌

هــه‌ تـا وی ڕۆژی شــیـنـمی

بـڵێم چی دڵ کـه‌ تۆی ده‌ وێ

 

کـه‌ ده‌ تـبیـنم له‌ هۆش ئـه‌ چم

بـه‌ شـێوه‌ ما لـه‌ خۆش ئـه‌ چـم

له‌ شێعری بۆت په‌ رۆش ئه‌ چم

که‌ دێمه‌ جۆش لـه‌ گۆش ئه‌ چم

بـڵێـم چی دڵ کـه‌ تۆی  ده‌ وێ

 

سـه‌ ما ی وشه‌ م که‌ دێته‌ لات

ته‌ ما ی حه‌ زم ده‌ بـێته‌ ها ت

ئه‌ وین ده‌ که‌ م به‌ جل به‌ قا ت

لـه‌ شـم هـه‌ تـا لـه‌ شت بـبا ت

بڵێـم چی دڵ که‌ تـۆی  د ه‌ وێ

 

شـه‌ قـا م  لـه‌  بـۆنی تـۆ پـڕه

تـه‌ قـا م  کـه‌ چی دڵ قـا قـڕه‌

مه‌ قا م ئـه‌ ڵـێـم و ده‌ نگ گڕه‌

بـه‌ قـا م نـه‌ مـا بـه‌ ڵـێـن شـڕه‌

بڵێم چی دڵ  که‌  تۆی ده‌ وێ 

 

هه‌ زار که‌ ره‌ ت ئه‌ بم به‌ په‌ ند

هه‌ ژاری بـێ به‌ زیـن و مـه‌ ند

گرێ ده‌ بم لـه‌ سه‌ ر کـه‌ مـه‌ ند

ده‌ بم  به‌ داشـی به‌ ست و به‌ ند

بڵـێـم چـی دڵ کـه‌ تـۆی ده‌ وێ

 

که‌ ڕۆشتی شۆخی وه‌ ک په‌ ڕی

چـڵـی  د ڵـم  گـه‌ ڵـا ی  وه‌ ری

عه‌ جه‌ ب که‌ بوویته‌ سه‌ رسه‌ ری

عـه‌ یا ره‌ کـه‌ ی لـه‌ مـن بـه‌ ری

بـڵێـم چــی  دڵ  کـه‌ تۆی ده‌ وێ

 

هـه ‌ تـا بـنـی زه‌ مـه‌ ن  بـچـی

وه‌ کـوو ته‌ می تـه‌ مـه‌ ن بـچـی

بـه‌ ڕۆح  و گـیان  و ته‌ ن بچی

ده‌ بـم بـه‌ بـا بـه‌  شـه‌ ن  بـچـی

بـڵـێـم چی دڵ کـه‌ تـۆی ده‌ وێ

 

بـه‌ ڵێـن ئه‌ ده‌ م به‌ شـه‌ رتی دڵ

به‌ سه‌ د مه‌ رج لـه‌ کـه‌ رتی دڵ

دڵـم  کـه ‌ بـۆ تـه ‌ پـه‌ رتـی  دڵ

ده‌ بـێ بـبـێ بـه‌  فـه‌ رتـی  دڵ

بڵـێـم چی دڵ  کـه‌ تـۆی  ده‌ وێ‌



نوع مطلب : شێعری کلاسیک 

نه‌ ورۆز

تاریخ:دوشنبه 7 فروردین 1391-21:59

نه‌ ورۆز

 

نه‌ ورۆزی من ژیله‌ مۆ یه‌ و

له‌ مرکاوی هه‌ ڵدانه‌ وه‌

نه‌ ورۆزی من ڕۆژێکی دی

له‌ جه‌ رگی خاک هه‌ ڵسانه‌ وه‌

نه‌ ورۆزی من کڕنۆش نییه‌

بۆ ئاگری بێ هه‌ ست و بوون

کڵپه‌ ی گڕی مێژوو گه‌ له‌

بۆ نا حه‌ زی دژ به‌م گه‌ له‌

تۆڵه‌ ی به‌ حه‌ قیان دانه‌ وه‌

نه‌ ورۆزی من کاوه‌ نییه‌

بۆ بڵێسه‌ ی جوته‌ حه‌ زیای

سه‌ر شانه‌ که‌ ی چیڕۆکی کۆن

بێته‌ وزه‌ ی ئا فه‌ ره‌ یدوون

دڕدۆنگم کا بۆ مان بووه‌ ؟

یان بۆ چزه‌ ی بڕانه‌ وه

نه‌ ورۆزی من کایه‌ نییه‌

ته‌ قه‌ و شه‌ قه چارشێوه‌ که‌ ی

ئه‌ م وڵاته‌ له‌ گوڵ بده‌ ن

نه‌ ورۆزی من فیشه‌ ک کوژه‌

بۆنی گوڵ و لاله‌ مژه‌

مێڵه‌ ی فه‌ ڵه ‌ک با دانه‌ وه

نه‌ ورۆزی من بۆ خوێندنه‌

ڕۆحی پێنووس هه‌ ڵگرتنه‌

جه‌ سته‌ ی نه‌ زانی کوشتنه‌

له‌ چی باژێر و گوندێکه‌

فێرگه‌ ی ئه‌ وین دانانه‌ وه‌

نه‌ ورۆزی من دا مه‌ زرانه‌

بیری شێواو و خنکاوی

27 چرکه‌ ی ئاڵۆزه‌

به‌ هۆزه‌ که‌ ی خه‌ یاڵه‌ وه‌

ببینه‌ هۆی ژیانه‌ وه‌

نه‌ ورۆزی من سه‌ ما نییه‌

هه‌ ڵپه‌ ڕکێیه‌ و ده‌نگدانه‌ وه‌

زڕه‌ ی زنجیری توته‌ یه‌ و

گرمه‌ ی مستی بزر بووه‌ و

یه‌ کگرتنه‌ و ده‌ ست له‌ سه‌ر شان

بۆ گۆڕه‌ پان گه‌ ڕانه‌ وه‌

نه‌ ورۆزی من به‌ ر خودانه‌ و

خۆڕاگری و هه ‌ر ما نه‌ وه‌‌‌‌

نه‌ ورۆزی من پشکوتنه‌

پێگه‌ یشتن له‌ دایک بوون

به‌ ره‌ی نوێ هێنانه‌ وه‌

ده‌ سا وه‌ رن به‌ ڵێن بده‌ ین

ئاگرێکی وه‌ ها وه‌ که‌ ین

تیشکی تریفه‌ ون بکا

دارو زه‌ وی زوو هه‌ ڵه‌ بن

فه‌ رشێ له‌ گوڵ چێ بکه‌ ن و

له‌ نێو سروشت جریوه‌ بێ

جه‌ ژنی چرۆ ده‌ر دانه‌ وه‌

ده‌ سا وه‌ رن که‌ تێوه‌ گه‌ ین

به‌ خه‌ ڵقی گشت جیهان وه‌ گه‌ ین

له‌ نا خه‌ وه‌ ببین به‌ گڕ

بۆ شه‌ وی شار گه‌ شانه‌ وه‌

 

نه‌ ورۆزتان پیرۆز



نوع مطلب : شێعری نوێ 

بانگه‌ وازی فستیڤالی کورته‌ شێعر

تاریخ:سه شنبه 13 دی 1390-18:42

بانگه‌وازی فستیڤاڵی کورتە شێعر لە باژێری بانە

بانگه‌وازی فستیڤاڵی کورتە شێعر لە باژێری بانە

بنکه‌ی ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ''به‌ڕۆژه‌''

     بە ئاگاداری سەرجەم شاعیرانی کورد دەگەیه‌نین کە ئه‌م بنکەیه‌دوای بەڕێوە بردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی یەکەمین کۆڕی شێعری کورت (ژێر ١٢٣ پیت) لە هاوینی ڕابوردوودا کە بەشداری بەرفراوانی شاعیرانی بەخۆوە بینی و بەرهەمەکانی تایبەت بەو کۆڕەش لە دووتوێی کتێبێکدا لە ژێر چاپ دان، بەنیازە یەکەمین فستیڤاڵی شێعری "کورتەنامە" بەڕێوە بەرێت. لەگەڵ داواکاری بۆ بەشداری هەمەلایەنە و چالاکانە لەم فستیڤاڵەدا، تکاکارین ئەم مەرج و باروودۆخە لە ناردنی بەرهەمەکاندا ڕەچاو بکرێن.

1-     بەرهەمەکان بە فۆنتی یوونیکورد و بە فایلی word    بن و هەڵەی ڕێنووسی نەبێ کە لە چاپدا بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆتانە.

2-    بەرهەمەکانتان بۆ ئیمەیلی  baneberoje@yahoo.com  بنێرن.

3-     پێویسته‌ هاوپێچی  بەرهەمەکان کورتەیەک لە بیوگرافی (پێناسەی شاعیر)، وێنەیەکی شاعیر و ژمارەی پێوەندی یان ئیمه‌یلمان بۆ بەڕێ بکەن.

4-  زاراوە جۆراو جۆرەکانی زمانی کوردی جیاوازییان نیە و پێشوازی لە بەرهەمەکان که ‌به‌ هه‌ر  شێوە زار‌ و ئاخاوتنێک نووسرابن دەکرێت.

5- ئەو شێعرانە لەم فستیڤاڵەدا دەگونجێن کە لە40 بڕگە،دوو کۆپلە یا حەوت دێر زیاترنه‌بن(هه‌روه‌سا دوو کۆپلەو حەوت دێڕەکەش لە 40بڕگە تێنەپەڕن)

6- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان ٢٠/١٠/٩٠ یە کە بە هیچ شێوەیەک ئەو دەرفەته ‌فراوانتر ناکرێت.

7-  ئەو بەرهەمانە لەم فستیڤاڵەدا وەردەگیرێن کە لە هیچ کۆڕێکی دیکەدا نەخوێندرابنەوەیان له‌ دووتوێی گۆڤار و نامیلکه‌ و کتێب دا له‌ چاپ نه‌درابن.

8-  ناوەرۆکی بەرهەم ئازادە.

9- بەرهەمەکان لە لایان لیژنەی ئەدەبیەوە تاووتوێ دەکرێن و بە هەڵبژاردەی بەرهەمەکان تا سێ کەس خەڵات پێشکەش دەکرێت.

10- هەر پێشنیارێک بۆ باشتر بەڕیوە چوونی ئەم فستیڤاڵە منەت بارمان دەکات و ڕێزی لێ دەگرین.

۱۱-هه‌رشاعیرێک ده‌توانێ لانی زۆر پازده‌ به‌رهه‌م بنێرێ به‌ڵام فستیڤاڵ ته‌نیا ده‌ به‌رهه‌م له‌هه‌ر شاعیرێک وه‌رده‌گرێت. به‌رهه‌مه‌کان دواتر بۆ نووسه‌ره‌کانیان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

12- بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بەم دوو ژمارەوه‌ بکەن : - ۰۹۱۸۱۷۶۸۶۱۱-  

 




کورته‌ شێعرێک

تاریخ:یکشنبه 3 مهر 1390-21:50

بۆ چر که‌ یێک هه‌ دا نا ده‌م

له‌ ئامێزی بێ تۆیی دا

ئاڵا ئه‌گرم له‌ باوه‌شم

باڵا ئه‌گرم 

گه‌ز گه‌ز ئه‌ڕۆم بۆ ئاسمان

تێکه‌ڵ به‌ ژانی هه‌ور ئه‌بم

دێمه‌وه‌ سه‌ر چیای شارم

بۆ هه‌موو سوور گوڵانی شار

له‌ گه‌ڵ باران           دائه‌بارم



نوع مطلب : شێعری نوێ 

جێژوانی خه‌و

تاریخ:جمعه 3 تیر 1390-19:43

جێژوانی خه‌و

خۆشه‌ویستم ئه‌م شه‌و له‌لات

تاق ئه‌مێنم تائه‌وپه‌ڕی

چاوه‌کانت جارێکی تر

باخه‌یاڵم ڕابژێنم

خۆشه‌ویستم ئیزنم بده‌ی

تامی باران تێکه‌ڵ به‌دوو

لێوه‌کانت مه‌ی کۆن ئه‌که‌م

گه‌ڵ وه‌نه‌وشه‌ی ئاره‌قی سه‌ر

یادی شینی تاقی گۆنات

سه‌رسه‌مایێک ده‌ست پێ ده‌که‌م

بێنه‌سه‌یرمان گشت بوونه‌وه‌ ر

پۆله‌چه‌پڵه‌ی ئه‌ستێره‌کان

بێنه‌ سه‌رمان وه‌ک تاجی سه‌ر

سه‌رسه‌مایێک ده‌ست پێ ده‌که‌م

ئێره‌یی مان شه‌و پێ ببا

مانگ له‌شه‌رمی خۆی داوه‌شێ

پێشکه‌شت که‌م چه‌بکێ ئه‌وین

چه‌ن چڵێک نا ..........پڕباوه‌شێ

خۆشه‌ویستم بڕوات هه‌بێ

چرکه‌کانی ئاڵی ته‌مه‌ن

تانه‌ژاکن ئه‌گرم له‌مۆم

چه‌ن دڵۆپه‌ی هه‌وری نیگات

بۆدڵی خۆم وه‌ک مه‌ی ده‌خۆم

خۆشه‌ویستم ئه‌مشه‌وخه‌وم

بۆته‌ جێژوان  کوڵمی حه‌زت

ڕاده‌موسم تاکوو به‌یان

تۆکچی کاڵی سه‌ر زه‌وی

من کوڕی خاڵی کاهه‌تاو

ڕێگه‌مان دوورناگه‌ینه‌ یه‌ک

په‌یکه‌رێکم بێ تۆبه‌ڵام

تاسنوری ئاوێته‌ بوون

دێم به‌دووتا



نوع مطلب : شێعری نوێ 

دڵی تۆ

تاریخ:جمعه 3 تیر 1390-18:28

 

 دڵی تۆ

قوربانی   قه‌د و قامه‌ تی  پڕ   نازی  ئه‌ تۆ بم

قوربانی  شه‌ وی   داوه‌ تی   پڕرازی  ئه‌ تۆبم

 

حه‌ یرانی  دڵه‌ ی  ناسک  وبێگه‌ ردت ده‌ بم من

وه‌ یلانی   وشه‌ ی  ناوی  به‌  ئاوازی   ئه‌ تۆبم

 

گه‌ ر سه‌ یری   بکه‌ ی داخی له‌ تۆپڕبووه‌ ناخم

ڕێگه‌ م  بده‌ رێ   شێتی  بێ ئه‌ ندازی  ئه‌ تۆبم

 

ئاواتی  فرین  بۆته‌ مه‌ لی   ده‌ وری  سه‌رت جا

قه‌ یچێکه‌  منیش  با  په‌ڕی  په‌ روازی   ئه‌ تۆبم

 

فه‌ رمووته‌   به ‌ من  ناگه‌ مه‌   به‌ رزایی   دڵی  تۆ

یا  دڵ   بده‌  پێم   یا  که‌  به‌   ئه‌ ورازی   ئه‌ تۆبم

 

ده‌ رفه‌ ت که‌هه‌بێ سازی بکه‌ین ژوانی به‌ شه‌ ومان

پێم  خۆشه‌   گوڵم  تا که‌  به‌ یان  بازی   ئه‌ تۆ بم

 

دام   ناوه‌  سه‌ رم  تۆ که‌  بنێی  پێکه‌  به‌ سه‌ رما

ئۆخه‌ یشه ‌ له‌  من  وا حه‌ زی  به‌ ردبازی  ئه‌ تۆبم



نوع مطلب : شێعری کلاسیک 

شێعری : بۆ شه‌هیدێک

تاریخ:پنجشنبه 5 خرداد 1390-15:49

بۆ شه‌هیدێک

 

سه‌رم دانا

له‌ سه‌ر دڵی تاشه‌به‌ردێک

شۆڕه‌ کوڕێک

بانگی ئه‌کرد

                   به‌ بێدادی

مه‌ ڕۆ  . . . .  مه‌ڕۆ

جێم مه‌هێڵه‌

ئه‌ی کچی جوانی ئازادی!



نوع مطلب : شێعری نوێ 

کورته‌ شێعرێک

تاریخ:پنجشنبه 15 اردیبهشت 1390-16:22

له‌ دووره‌ وه‌تیشکی چاوت

حه‌ زی له‌ ناو دڵمازڕاند

باڵی وه‌ شاند

هێرشی بردبه‌ ره‌ وخۆزگه‌ ت

په‌ رده‌ ی شه رمی له‌ یه‌ ک دڕاند



نوع مطلب : شێعری نوێ 

شێعری تامه‌زرۆیی

تاریخ:سه شنبه 6 اردیبهشت 1390-19:55

تامەزرۆیی

 

دەڵێ یارم كە بێزارم لە دەستت

دەڵێم یارم قەرزدارم به‌ هەستت

بە تۆ بێ من دەبێ دەرچم لەشارم 

لە لات نارۆم قەسەم بەو چاوی مەستت

 

دەڵێم قوربان بکه‌ی رەحمێ  بە حاڵم 

بكەم شەرت دوڕی سینەت بە ماڵم

لە هەندای من بە پەیمان و وەفا بی

سەری رێگەت بە برژانگم دەماڵم

 

لە تاوی تۆ دڵەی شێتم بە تاوە

بە چاوی تۆ ، نەشە م چی بێ نەماوە

دە مەیلێ پێم بدە و تاكوو رەها بم

لە بەندی خەم لە دەستی ئەم هەناوە

 

هەتا گەیشتم بە دووتا هەر هەڵاتم

لە لای تۆ بم ، بە پەرژینی بەڵاتم

ئیتر بۆ چی لە من مەینەت لە تۆ فیز

ئەگەر حەسرەت ئەدەی پێم بۆ خەڵاتم

 

كە شێعرم دێ بە ناوی تۆی دەکەم ژییر

كە ناوت دێ ، شەوی شێعرم دەبێ گییر

من و شێعرم شەوێك شەیدا لەگەڵ تۆ

خودا كەی بێ هەتا لاوین نەبووین پییر

 

دە بەس بێ دەی گوڵم تاكەی دەكەی ناز

هەتا كەنگێ بەسەر سەرما دەدەی باز

خەتام چی بێ كە من ئاشق بە تۆ بم 

بە دەم نازی ، بەدڵ رازی ، بە روو شاز

 



نوع مطلب : شێعری کلاسیک 





Admin Logo
themebox Logo